مەسرور بارزانی: دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە بەدەم زیانلێکەوتوانەوە بچن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدەم زیانلێکەوتوانەوە بچن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر لافاوەکەی هەولێر دەڵێت، ” بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر. ‏‎لەدیدارێكدا گەشەپێدانی…
Total
0
Share