کاریگەرییەکانی کەم خەوی لەسەر بەساڵاچووان چین؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە پەیوەندییەکی بەرچاو لە نێوان کەم خەوی و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی لە بەساڵاچوواندا هەیە، بە شێوەیەک کە 2.5 هێندە ئەگەرەکانی توشبوون بەو نەخۆشییە زیاتر دەکات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لە بەریتانیا کارەکانی کراوە و توێژینەوەکە لەسەر 7 هەزار و 146 کەسی تەمەن 50 ساڵ و سەرووتر لە 8 ساڵدا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو بەساڵاچووانەی ڕۆژانە 5 سەعات یان کەمتر دەخەون، ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکی تێیاندا 2.5 هێندە زیاترە بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی کاتەکانی خەویان رێکخستووە.

بەپێی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی کە حەز بە کەم خەوی دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانەکانی خەمۆکی لە دواتردا بە ڕێژەی 14٪ زیاتر بووە، هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە خەوتنی زۆر، لە 9 کاتژمێر زیاتر پەیوەندی بە زیادبوونی 1.5 هێندەی مەترسی تووشبوون بە نیشانەکانی خەمۆکییەوە هەیە و دەبێت سنوورێک بۆ ماوەی خەوتن دیاریبکرێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بە پەیوەندی راستەوانەی نێوان خەو و خەمۆکی کردووە، بەو پێیەی ئەو کەسانەی نیشانەکانی خەمۆکییان هەیە بە نزیکەیی 33٪ زیاتریان کەم خەون.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بۆ باشترکردنی کوالیتی خەوتنتان، پێشنیار دەکرێت رێکخستنی خشتەی خەوتن بکرێتە پێشینەی کارەکان و دووربکەونەوە لە چالاکییەکانی شەوانە کە ڕێگری لە رێکخستنی کاتەکانی خەوتن دەکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share