عەلی عەلاق: دەمانەوێت سەقامگیری لە بەهای دیناردا بەدیبهێنین

پارێزگاری بانكی ناوەندی رایدەگەیەنێت، كاردەكەین بۆ چاكسازی لە سیستمی بانكی و دەشڵێت، دەمانەوێت سەقامگیری لە بەهای دیناردا بەدیبهێنین.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە وتەیەكدا رایگەیاند، یەكێك لە كارە پێشینەكانیان گرنگیدانە بە رەخساندنی ئەو بنەمایانەی كاركردن كە یاسای سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر ئاماژەی پێداوە، جگە لە رەچاوكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ بونیادنانی سیستمی بانكی لەهەر مەترسییەكی رێكاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

وتیشی، هەنگاوەكان بەو ئاراستەیە پاراستن و سەلامەتی سیستمی دارایی دەرەخسێنێت و عێراقیش لە مەترسی جدی دەپارێزێت.

عەلاق لە وتەیەكدا لە کۆنفرانسی (دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان) كە ئەمڕۆ لە هەولێر دەستیپێكرد باسی لەوەشكرد، پەیوەندی نێوان جێبەجێكردنی ئەو بنەما و پێوەرانە، لەگەڵ كاركردن بە پرۆسەی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار بەهەموو جۆر و شێوازەكانیەوە پەیوەندییەكی بەهێز و توندوڵ لەنێوانیاندا هەیە.

دووپاتیشیكردەوە، “بە پێودانگی ئەم پابەندبوونانە دەتوانین سەقامگیری دراو بەدیبهێنین و سەقامگیری نرخی دۆلار و دینار بەدەستبهێنین، كە پرۆسەیەكی گەورەیە و پێویستی بە كۆمەڵێك رێكار هەیە، بۆ گۆرانكاری و دووبارە رێكخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراقدا”.

بانكی ناوەندی رۆژانە ئەم پرۆسەیە بە وردەكاریی تەواوەوە جێبەجێدەكات تاكو دەگاتە رێگا راست و دروستەكە و هەموو رۆژێك كەناڵێكی نوێ دەكاتەوە بۆ ئاسانكاری و رێككارەكان ئەو پرۆسەیە، عەلاق وای وت.

ئەوەشی وت، گۆڕانكاری لە كاركردن بە ئابوریی نەختینە بۆ ئابوریی دیجیتاڵی، ئاستەنگی زۆریان بۆ دروستدەكات لەڕووی دابینكردنی پارەی كاش و پەرەپێدانی ئابوری و دارایی.

پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا، كە دەیانەوێت سەقامگیری لە بەهای دیناردا بەدیبهێنین و بۆ ئەوەش كاردەكەن بۆ چاكسازی لە سیستمی بانكی، لەوەشدا هەماهەنگییان لەگەڵ هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستادا هەیە.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى لاپۆرتا لەسەر دۆخی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

میسڕ میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خام لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، پاش سەرنجی وەبەرهێنەران لەسەر پێشبینیی كەمكردنەوەی خستەڕوو لەلایەن گەورە بەرهەمهێنەرانی…
Total
0
Share