پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە 52 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە بڕە پارەیەکی زۆریان لە هاووڵاتییەک سەندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشار و هەڕەشەدا یەكێكیان لە ئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە، ناچاركردووە كەبڕی 52 ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ بڕێك پارەی‌ تریان لێكردووە و ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بەكارهێناوە بۆ ترساندنی‌”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و‌ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی‌ پۆلیس، توانرا لەلایەن نووسینگەی‌ كوردساتی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن كە وەك باند كارییان كردووە و لەكاتی‌ دەستگیردنیشیاندا، دەستیگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا و لاپتۆپێك و چەند موبایلێك”.

لەبارەی رێکارەکانەوە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە کانسیلۆی یەکلاییکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share