كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بەپێی پێشبینییەكانی ئاسمانی شار و ناوچەكانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور و، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

دەربارەی سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 30 پلە، سلێمانی 27، دهۆک 29، کەرکوک 31، هەڵەبجە 28، زاخۆ 29، سۆران 27، حاجی ئۆمەران 18 و گەرمیان 32 پلەی سیلیزی).

بابەتی پێشتر

تورکیا دەیەوێت رێگری لە چوونی کەشتی جەنگی بۆ دەریای رەش بکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە 52 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share