ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 4:00 ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لە گوندی ئیبراهیم زەلا، لە باخی هاوڵاتییەک کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لە دوای کەوتنەخوارەوەشی فڕۆکەکە هێشتا کاردەکات و بەتەواوی تێکنەشکاوە.
تا ئێستا نازانرێت، درۆنەکە لە چ لایەنێکەوە ئاڕاستەکراوە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی چی بووە.