رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی دۆخی فەڵەستین بڵاوكردەوە و دەشڵیت، “داوا لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەكەم لەسەر سنوورەكانی فەڵەستین مانبگرن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكە و گەیاندنی خۆراك و پێویستی تەندروستی بۆ كەرتی غەززە”.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە ئاو خۆراك و پێویستیی تەندروستی بگەیەندرێتە كەرتی غەززە و ئێمە داوای كۆدەنگی لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەكەین كە پشتیوانی لە فەڵەسین بكەن و لەسەر سنوور بمێننەوە تا گەمارۆی سەر فەڵەسین هەڵبگرێت.
راشیگەیاند، هاوڵاتییانی فەڵەستین لە دۆخێكی سەختدان و پێویستە گەمارۆی سەر هاوڵاتییانی سڤیل لابدرێت و لە هەمانكاتدا داوای یەكهەڵوێستیی لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەكەین.