لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار بڵاوکردەوە
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار لە 500 دینارەوە بۆ هەزار و 500 دینار، بڕیارێکی بازرگانی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە بۆ زیادکردنی هاوکاریی بۆ نەخۆشخانەی هیوا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا، بەشێکی زۆری داهاتی بلیتەکان پێشکەش بە منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت، سولی فێست تەنیا فێستیڤاڵێکی خۆشی و کاتبەسەربردن نییە، بەڵکو شوێنێکە بۆ نیشاندانی ڕۆحی هاوکاری و بەها مرۆییەکان و پابەندبوونی شاری سلێمانی بە خزمەتکردنی کۆمەڵگا”.