شاندی هەرێم و نوێنەری فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە

كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و نوێنەری فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد.

دوای گەیشتنی شاندی هەرێم بۆ شاری بەغداد، یەكەم كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە بەغداد دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە سەرۆك و نوێنەری فراكسیۆنە كوردییەكان لەپەرلەمانی عێراق و ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەشدارن.

بڕیار سبەی وەزیری دارایی هەرێم لە لیژنەی دارایی ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی مووچە و بودجە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی دەروازە سنوورییەكان.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

شای ئوردن کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share