راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم هێرشكردنەسەر نەخۆشخانەیەك لە غەززە ئیدانەدەكات و داواشدەكات هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ‎حکومەتی هەرێم هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و، قوربانییەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.

‎دووپاتیشیدەكاتەوە، جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات “هەوڵەکانییان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێتاوان لە مەترسییەکان”.

بۆردومانەكە ئەمشەو ئەنجامدرا و ژمارەی قوربانییەكانیش سەرەتایین و پێشبینی زیادبوونی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: خوێندنگە ئەهلییەكان جمەیان دێت و حكومییەكانیش داخراون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چیتر وەكو باوكێك پشتگیری لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە ناكات، یان ئەوەتا…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێشبینیدەکەین سبەینێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. چرۆ…
Total
0
Share