شۆفێرێک دەستگیرکرا کە تابلۆی ساختەی بەکارهێناوە و فسفۆری شەقامەکانی شکاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کە شۆفێرێکیان دەستگیرکردووە بە مەبەست فسفۆڕی سەر شەقامەکانی شکاندووە بۆ شاردنەوەی کارەکەی تابلۆی ساختەی بەکارهێناوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی ئوتومبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر بڵاوکرایەوە ،کەلەسەر شەقامی 60 مەتری بەمەبەست بەسەر فسفۆرەکاندا دەڕوات ودەیانشکێنێت، لەوکاتە ڕاستەوخۆ شوفێرەکەمان سزادا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەرکەوتووە کە شۆفێرەکە هەستاوە بە دروستکردنی تابلۆی ساختە بەمەبەستی شاردنەوەی کارەکەی.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، شۆفێرەکە لەسەر هەردوو تاوانەکەی سزادەدرێت و ئێستا بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 110 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە…
Total
0
Share