شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوت

وێنە: ئەرشیف

وەزیری دارایی بە یاوەریی شاندێكی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر بانگێشتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بە یاوەری هەریەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.

بڕیارە سبەی چوارشەممە لە دانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەسەر کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بودجە و مووچە بخاتەڕوو، وەك ئەوەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە.

ئاماژەشدەدات، هاوکات بڕیارە زانیاریی تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 و ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بداتە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەلایەن شاندی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت…
Total
0
Share