وردەکاریی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد ئاشکراکرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لەسەر داوای ئەوان بووە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا ئێمە وەک لیژنەکەمان بانگهێشتی هەر یەکە لە وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدادمان کردبوو بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەوەبوو پێشتر وەزیری دارایی هەرێم ئامادە نەبوو، ئێستا بڕیارە رۆژی چوارشەممە بێتە بەغداد و کۆبوونەوەکە ئەنجامبدەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوەکە لە لیژنەی دارایی بەڕێوەدەچێت، وەزیری دارایی عێراقیش ئامادەدەبێت و گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم و پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم بە یاسای بودجەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی دا

بابەتی دواتر

پیرێز ڕێگری لە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share