پۆلیسی دارستانی سلێمانی: کەسێکمان بە تۆمەتی ڕشتنی ڕۆنی ڕەش دەستگیرکرد

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کەسێکمان لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر دەستگیرکرد لە ڕۆنی ڕەشی ڕشتبوو، هەروەها دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گرت.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر هەستاوە بە ڕشتنی پاشماوەی سووتەمەنی (ڕۆنی ڕەش) و پیسکردنی سروشت و ژینگەی سنوورەکە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا کە بارهەڵگرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەولێرییە ناڕازییەکان پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتربکەن

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەولێرییە ناڕازییەکان پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتربکەن. قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام…
Total
0
Share