بایکۆتى دەوام لە هەولێر راگەیەندرا

بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان پزیشکانى خولاو لە هەولێر بایکۆتى دەوام رادەگەیەنن.

پزیشکانى نیشتەجێى خولاو راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی قوربانەوە بایکۆتی دەوام لە سەرجەم نەخۆشخانەکان دەستپێدەکەن تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

داواکارییەکانی پزیشکان بریتین لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی پار و رەتکردنەوەی کارکردن بەشێوەی پلەبەندی.

هەفتەى رابردووش پزیشکان لە سلێمانى و هەولێر خۆپیشاندانیان بۆ بەرزکردنەوەى ئەو داواکارییانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share