سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی لیوا خۆشەوی لە شاری هەولێر كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و دلێر سەیدمەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە شاری هەولێر بەشداریی پرسەی لیوا خۆشەوی عەلی خورشیدی كرد.

لەمیانی بەشداریكردن لە پرسەكەدا سەرۆك بافڵ لە نزیكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆی گەیاندە بنەماڵەی تێكۆشەری لیوا خۆشەوی و رایگەیاند، لیوا خۆشەوی نموونەی باڵای ئەفسەر و دڵسۆزبوو، لە ئەرك و بەرپرسارێتییەكانیدا سەرڕاست و ماندوونەناس بوو.

بابەتی پێشتر

ئاردا گولەر چاکبووەوە

بابەتی دواتر

سانچۆ دەردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

رۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو و سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە. بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share