عێراق بە دراوی ناوخۆیی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێکدا دەكات

عێراق مامەڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەر سێ وڵاتی چین، ئێران و روسیا دەکاتە دراوی ناوخۆیی.

جاسم محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێی حکومەت هەیە بۆ وەرگرتنی دراوی دیكە جگە لە دۆلار بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چەند وڵاتێک لەوانە چین، ئێران و روسیا.

وتیشی، “ئەم پرۆژەیە ئەگەر بە دروستی جێبەجێ بکرێت، کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەکاندا، ئەوەش نرخەكەی كەمدەكاتەوە”.

پڕۆژەی دیاریكردنی دراوێک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەدا کاریگەری زۆری دەبێتە لەسەر دۆلار و، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكییەكە، ئەو پەرلەمانتارە وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی دۆلار لە عێراق بەردەوام نابێت.

ئەو هەوڵە لەكاتێكدایە، سەرەڕای هەوڵەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لە بەهای دینار، دراوەكە لە بازاڕەكاندا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوام روو لە داشكانە و ئەم هەفتەیە نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند، لەكاتێكدا بە فەرمی بە نرخی 132 هەزار دینار دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share