وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، نییەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق پرسی پێدانی مووچە راستەوخۆ بە فەرمانبەران جێبەجێناكات”.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نییەتی جددی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و ئومێد دەخوازین لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم بێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیكەی عێراق مووچە وەربگرن.
لەبارەی بایكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش، وتەبێژی حكومەت راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم هەوڵیداوە كە كێشەكان چارەسەر بكات و دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مووچە وەربگرن، وتیشی، “بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت حكومەتی هەرێم نووسراوی فەرمی كردووە كە 700 ملیار دینار بنێرێت و لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی عێراق پارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.
لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە پێشەوا هەورامانی دەڵێت، “حكومەتی عێراق پرسی پێدانی مووچە راستەوخۆ بە فەرمانبەران جێبەجێناكات و بەڵكو مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكرێت”