وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی هەینییەوە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 5 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، ” هاوڵاتییان متمانەیان بە دینار لاوازبووە و بەو هۆیەوە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە”.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق رۆژانە هەمان بڕی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خواست لەسەر بەهای دۆلار زیادیكردووە و هاوڵاتییان پارەكانیان دەكەنە دەگۆڕنەوە بۆ دۆلار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 161هەزار و 750 دینارە و ئەمڕۆ تا 164 هەزار دینار بەرزبووەوە، لە رۆژی هەینییەوە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 5 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ئەوەش پەیوەندی بە خواست لەسەر دۆلارەوە هەیە كە بەهاكەی بەرزبووەتەوە.
وتەبێژی بازاڕی دراو ئاشكراشیكرد،”هاوڵاتییان متمانەیان بە دینار لاوازبووە و دۆلار دەكڕن و بەو هۆیەوە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە”.