سەعدی ئەحمەد پیرە: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە هەرێمی كوردستان لاواز ناكات

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت دوودڵ بین و پێمانووابێت هەرێمی كوردستان بەوە لاواز دەبێت ئەگەر فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە لەكاتی خۆیدا مووچەی پێبدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نابێت لایەنەكان دوودڵ بین و پێمانووابێت هەرێمی كوردستان بەوە لاواز دەبێت ئەگەر فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە لە كاتی خۆیدا مووچەی پێبدرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە رێكبكەوین لەسەر سوود وەرگرتن لەسەر پەیوەندییە بانكییەكان و هەر كەسێك كارتێكی هەبێت بۆ وەرگرتنی مووچەكەی لەكاتی خۆی”.

ئاشكراشیكرد، “ئێمە لە حكومەتی فیدراڵیی عێراق بەشدارین و سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوە هی كوردە و وەزیری دیكەمان هەیە و لە پەرلەمان تیمی كارانمان هەیە و ئەو بیركردنەوەیەی لەبارەی پێدانی مووچە لە بەغدادەوە هەیە دروست نییە “.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی دواتر

هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ منداڵانی ئۆتیزم…
Total
0
Share