هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، هەندێك هاوڵاتی لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ژمارەیەكی هەڵە دەدەن و دەشڵێت، سەرپێچییەكانیان تۆماردەكرێت تەنها نامەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ ناچێت.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك نامه‌یه‌كی بۆ ناردووم كه نامه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ئه‌وه چۆن رووده‌دات؟”.
“له كاتی تۆماركردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌هێنین، تاكه شت كه به زاره‌كی لێیوهردهگرین ژماره تهلهفۆنهكهیهتی، جا هه‌ندێك هاوڵاتی وه‌كو جۆرێك له فێڵكردن له ئێمه ژماره ته‌له‌فۆنی هه‌ڵه ده‌ده‌ن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ریان تۆمارنه‌كرێت و نامه‌ی سه‌رپێچیان بۆ نه‌چێت” وەك ئەوەی وتەبێژی هاتوچۆ ئاماژەی پێدەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، “هه‌ندێك له هاوڵاتیان واتێگه‌یشتون، ئێمە ته‌نها له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌رپێچیه‌كان تۆمارده‌كه‌ین و نامه ده‌نێرین، تكایه ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته بن، هه‌وڵی فێڵكردن مه‌ده‌ن، چونكه له ده‌ره‌نجام سه‌رپێچیه‌كان له‌سه‌ر تۆماری ئۆتۆمبێله‌كانتان تۆمارده‌كرێن و نامه‌ی ئاگاداركردنهوهشتان بۆ نایه‌ت، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری سزاتان له‌سه‌ر كۆده‌بێته‌وه”.