بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای بودجە دەبێت بەغداد مانگانە 775 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت و لە رێگای دەمودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە خەرجبكرێت.
مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی كراوە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەك و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد هەنگاوێكی باشە تا لە دەرەوەی ئەو رێككەوتنە موزایەدەی پێوەنەكرێت و بەپێ یاسای بودجەش دەبێت بەغداد مانگانە 775 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت و ئەو پارەیە لە رێگای دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە خەرجبكرێت.
ئاشكراشیكرد، لە بەغداد هیچ كەسێك ئامادەنییە لە دەرەوەی یاسا یەك دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.