میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

بودجەكە زیاتر بۆ فڕۆكە جەنگییەكان و كۆكردنەوەی زانیارییە

حكومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندییدا لەسەر بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی تواناكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد، حكومەتی وڵاتەكە ڕەزامەندیی لەسەر بودجەیەك بە پێنج ملیار شیگڵ (1.5 ملیار دۆلار) داوە، كە بەوتەی كەناڵەكە، بۆ بەهێزتركردنی تواناكانییەتی لە بەئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

میدیا ئیسرائیلییەكە دەڵێت، بودجە تەرخانكراوەكە بۆ فڕۆكەكان و هەروەها كۆكردنەوەی زانیارییە، كە پێدەچێت مانگە دەستكردەكان زیاتر لە بژاردەكانی دیكە لە كۆكردنەوەی زانیاریدا بەكاربهێنرێت.

بەردەوام تەلئەبیب لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە، دووپاتیدەكاتەوە، بەهەر جۆرێك بێت پێویستە ڕێگە لە تاران بگیرێت دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات، لەكاتێكدا خۆی تاكە هێزی ئەتۆمییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەنی نزیكەی 300 بۆمبی ئەتۆمییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی سوپای پاسـ.ـدارانی ئێران: دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی دوژمندا دەکەینەوە

فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی دوژمن دەکەینەوە. محەممەد پاکپوور، فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران…
Total
0
Share