هونەر جەمال: 700 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت دەست بە ئامادەكارییەكان دەكەین و مووچەی مانگی 8 دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ دوو مانگ بەرچاوڕوونیمان هەیە كە چۆن و كەی مووچە دابەشدەكرێـت و دەشڵێت،

“چاوەڕواندەكرێت لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە بەغداد 700 ملیار دینارەكە رەوانەبكات و ئێمەش ئامادەكارییەكان دەستپێدەكەین و مووچەی مانگی 8دەدرێت”.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێككەوتن كراوە كە بۆ سێ مانگ حكومەتی عێراق 700 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت و بۆ ئەم مانگە چاوەڕواندەكرێت لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە پارەكە رەوانەبكرێت و ئێمەش راستەوخۆ دەست بە ئامادەكارییەكان دەكەین و مووچەی مانگی 8 دابەشدەكەین.

لەبارەی پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە داخەوە بابەتێكە موزایدەی زۆر پێوەدەكرێت و هەرێمی كوردستان دامودەزگای خۆی هەیە و پێشتر حكومەتی هەرێم فەرمانبەری دامەزراندبێت لە كوێ دەتوانرێت وەزارەت و حكومەتێكی دیكە مووچەیان پێبدات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی نوێ یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی سازكرد

بابەتی دواتر

برایتۆن و لیڤەرپوڵ یەکسان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share