هەوڵێكی نوێ بۆ گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەشكردووە بۆ گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان بۆ سەر حكومەتی عێراق و دەشڵێت، “واژووی 80 پەرلەمانتار لەسەر پڕۆژەكە كراوە كە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت مووچەشیان زیاددەكات”.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رێگای پڕۆژەیەكەوە كە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە و واژووی 80 پەرلەمانتاری لەسەرە داوامانكردووە مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان بخرێتەسەر بەغداد كە حكومەتی عێراق مینحەی زیندانییانی سیاسی بۆ 25 ساڵە، بەڵام لە هەرێم بۆ 10 ساڵە.

ئاشكراشیكرد، بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان دەخرێتە سەر بەغداد كە ئەركی حكومەتی عێراقە مووچەیان بۆ دابینبكات و بەو پێیەش بێت لە بەغداد مووچەی ئەو دوو توێژە زیاترە.

ئاشكراشیكرد، نووسراومان بۆ سەرۆك كۆمار كردووە و بڕیارێكی پێشتری دادوەرێك هەیە كە پێشتر سەرپەرشتی ئەو دۆسییەی كردوووە و زیندانییانی سیاسی دەیانتووانی مووچەیان بگوازنەوە بۆ بەغداد، بەڵام دوای بڕیاری ئەو دادوەرە راگیراوە و سەرۆك كۆمار دەتوانێت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share