لە هەولێر بومەلەرزە روویدا

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، كاتژمێر 11:32 خولەكی شەوی رابردوو، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێكختەر لە باكووری خۆڕهەڵاتی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر روویداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە. د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share