رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت، “دەبووایە پێشتر بەشە بودجەی مانگی 7 و 8 رەوانە بكرایە، بەڵام دوای سەردانی شاندی هەرێم بەغداد قەرزی بۆ سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە”.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو كارە دەكەن تەنها جۆرێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، چونكە بەغداد ئامادە نییە 940 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

راشیگەیاند، بەغداد داننانێت بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم بەردەوام لەسەر هێڵە كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و ئێستا هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لەسەر هێڵن كە وردبینی لە تەواوی لیستی مووچەخۆراندا بكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share