ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید داواى لە چوامینی کردووە وەک ڤالڤێردی هەوڵ بدات لەدەرەوەى ناوچەى سزا شووت لێ بدات.
ئەنچیلۆتی پێیوایە چوامینی یەکێکە لەو یاریزانانەى کە شووتی بەهێزە و تواناى تۆمارکردنی گۆڵی زۆری هەیە بەڵام ترسی لە شووت لێدان هەیە.
ئەنچیلۆتی داواى لێکردووە ڕێژەى شووت لێدانەکانی لە یارییەکانی ڕیاڵ زیاتربکات.
ڕیاڵ ئەم وەرزە 9 یاریی بردۆتەوە، یەک یاریی دۆڕاوە، چوامینی تیا نەبووە ئەو یارییە.