عەلی ڕەشید: ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاونەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە نادەستووری بوونی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی دا كە پەرلەمانی هەرێم هەمواری كردبوو دەشڵێت، “ئێستا چەندین پۆست بە وەكالەت هەن لە پارێزگای هەولێر كە دەبوو لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەو پۆستانە دابنرێن، بەداخەوە ئێستا دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناتوانین،”.

د. عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، “ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە نادەستووری بوونی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی دا كە پەرلەمانی هەرێم هەمواری كرد، بەپێی بڕیارەكەی دادگا یاساكە پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسییە ئەوەش واتای پێچەوانەی دەستوورە، كەواتە ئەنجومەنەكان دەكەونە بۆشایی یاساییەوە، بۆیە ئەگەر ئێستا بووترێت ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشاونەتەوە ئەوا نادروستە، بەڵكو لە بۆشایی یاسایداین”.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ماوەی ئەنجومەنەكان كەوتینە بۆشایی یاساییەوە.

راشیگەیاند، ئەنجومەنەكان ماون هەر وەك ئەوەی لە ساڵی 2018 هەتا ساڵی 2019 بەهۆی كۆتاییهاتنی ماوەی ئەنجومەنەكان كەوتینە بۆشایی یاسایی، بەڵام دواتر پەرلەمان یاساكەی هەموار كرد، ئێستا ئێمە ناتوانین كۆببینەوە و چاودێربین، چونكە كەوتووینەتە بۆشایی یاساییەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێیی ئەنجومەنی وەزیرانین ڕێنمایی دەربكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێی لائیحەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵین، دواتر بەپێی یاسا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافی دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی هەیە و بە دیاریكردنی ئەو رۆژە دەبێتە كۆتایی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەڵام بەپێی ڕێنمایی دەستبكەینەوە كار، تەنها بە خستنەگەڕی یاساكە كە ئەویش لە پەرلەمانی هەرێم دەكرێت، تەنانەت ئێستا وەك ئیلتیزاماتێكی ئیداریی دەچینە ئەنجومەن تەنها بۆ كاروباری ئیداریی نەك كۆبوونەوە و چاودێر”.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی دیڤد بێکهام

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەكانی هەرێم: هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share