تین هاگ وەرزی رابردوو کێشەى زۆری بۆ ڕۆناڵدۆ دروستکردبوو
تا ڕۆناڵدۆ چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا و هەموو شتێکی ئاشکراکرد
بە ڕوونی وتی ڕاهێنەر دژایەتی کردووم بۆیە لە مانچستەر یونایتد دەڕۆم
ئەوکات باس لەوە دەکرا کە تین هاگ پێیوایە ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ناگونجێت
ئەم وەرزە مانچستەر لە دۆخێکی خراپدایە، 10 یاریی کردووە 6 یاریی دۆڕاوە
تا ئێستا 15 گۆڵیان تۆمارکردووە
لەکاتێکدا ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا بەتەنها خۆی لە هەموو مانچستەر زیاتر گۆڵی کردووە
ڕۆناڵدۆ 17 گۆڵی تۆمارکردووە