قائیمقامیەتی قەزای پشدەر: چەند شوێنێکمان سزاداوە

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی بوونی برێکی زۆر خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو چەند شوێنێک سزادران”.

لە بەردەوامی چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتی و چاودێریکردنی بەردەوامی بازاڕ، لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە 25 شوێنی جیاجیایان لە قەڵادزێ بەسەر کردەوە”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە 550 کیلۆگرام موادی خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوودا، بەهۆی پابەند نەبوونیشیان بە رێنماییەکانەوە چەند شوێنێک سزدران”.

دەشڵێت، “بە هۆی نەبوونی پاکوخاوێنی پێویست و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لیژنەکەیان بڕیاریدا بە داخستنی  شوێنی ئامادەکردنی خواردنی چەند دەستگێڕێکی  شەوانە”.

بابەتی پێشتر

رێکاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتارێکی پارتی دەگیرێتە بەر

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share