مامۆستایانی وانەبێژ: سوپاسکردن گیرفانی کەسمان پڕناکات

مامۆستایانی وانەبێژ لە وەڵامێکیاندا بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنن، “سوپاسکردن گیرفانی بەتاڵی مامۆستایانی وانەبێژ پڕناکاتەوە و بایکۆت دەکەین تا دادەمەزرێین”.

لە وەڵامێکیاندا بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، “لەبری ئەوەی حکومەتی هەرێم مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنووسی وەزارەتی دارایی و پەروەردە بکات بە هەمیشەیی، پەروەردەی هەرێم سوپاسی مامۆستایان دەکات”.

دەشڵێن، “سوپاسکردن گیرفانی بەتاڵی مامۆستایانی وانەبێژ پڕناکاتەوە، نە ئێستا و نە داهاتوو، لەبری ئەوەی وەزارەتی پەروەردە فشار لە حکومەتی هەرێم بکات بۆ دامەزراندن، راگەیەندراو بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات بایکۆت بشکێندرێت و دەوام بکەین”.

ئەو مامۆستایانە جەخت لەوە دەکەنەوە، “ئێمە بایکۆت ناشکێنین تا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری پارێزگاکان باران دەبارێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزە ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی قوماركردن لە نێو كافتریایەكی قەزای كەلار راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share