عێراق زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا خشتەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراقی بڵاوکردەوە و زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە.

ئەو ئیدارەیەی ئەمریکا لە خشتەیەکدا کە تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا عێراق 6 ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە تێکڕا 215 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بەراورد بە مانگی ئاب کەمتر بووەتەوە، لە کاتێکدا هەناردەی مانگی ئاب 7 ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل بووە، کە بە تێکڕا دەکاتە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا بە تێکڕا 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا 248 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە”.

سەبارەت بە ریزبەندی وڵاتانی جیهان، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا دەڵێت، “عێراق لە هەناردەکردنی بۆ ئەمریکا لە مانگی ڕابردوودا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە دوای هەریەکە لە کەنەدا، مەکسیک، سعودیە، کۆڵۆمبیا و بەرازیل، هەروەها لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی جیهاندا دێت لە دوای سعودیە کە هەناردەکردنی ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا گەیشتە 12 ملیۆن و 870 هەزار بەرمیل”.

بابەتی پێشتر

ریزبەندی 10 دەوڵەمەنترین کەسی جیهان بڵاویکرایەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری پارێزگاکان باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share