لە بەغداد رێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە، لە شاری بەغداد رێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمەكەدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەريی عێراق ، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتيی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ژمارەیەك لە باڵیۆز و دیپلۆماتكارانی وڵاتان ولێپرسراوانی حكومی، حزبی و نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەكان لە بەغداد، ڕێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو.

هەمان رۆژ لەسەر مەزاری مام لە شاری سلێمانی چەند رێوڕەسمێك رێكخران و تێیدا تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانرا.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرۆکەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share