وەڵامەکانی نێیمار داهاتووی یەکلاییکردەوە

نێیمار بەردەوامبوونی لە پاریس دووپاتدەکاتەوە

ئەستێرەی بەرازیلی، نێیمار جونیۆر لە کۆتا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا بۆچوونی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاشکراکرد.

بەر لە ڕوبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر سیتی، نێیمار دەڵێت، ” بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی ئامادەم، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ سەرخستنی یانەکەم”.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە چانسی بەدەستهێنانی نازناوی “باڵۆندۆر”، یاریزانە بەرازیلیەکە دەڵێت، ” تۆپی ئاڵتونی شتێک نییە لە ئێستادا بیری لێبکەمەوە، بەڵکو ئامانج و خەونی من چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە”.

ئەستێرەی یەکەمی سیلیساو وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە، لە هەمووی گرنگتر بابەتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی بوو لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان.

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی مان سیتی

لەم بارەیەوە بە ئاشکرا ڕایگەیاند، “یانەکەمان بەرەوپێشچووە و ئێستا یەکێکین لە باشترینەکانی ئەوروپا، دوو وەرزە دەگەینە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگ، لە بارەی نوێکردنەوەی بۆندەکەشمەوە ئەوکارە دەکەم، کە بۆ هەمووان گونجاوە”.

زۆرینەی میدیاکانی فەرەنسا و ئەوروپا پێیان وایە، ئەوەی “نێی” ئاماژەی پێکردووە، مەبەست لێی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا ناسناوی یورۆ نه‌یشن لیگی به‌ده‌ستهێنا

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ یاریی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیسپانیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share