نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت

ئەندمێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەغداد سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی هەرێمە و پارەی بۆ مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی عێراق کۆکردووەتەوە.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند،لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمە، کێشەی نەبوونی نەختینە هەبوو لە ئێستادا نەختینەی پێویست بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق ئامادەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەیە و دوای تەواوبوونی رەوانەی بەغداد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share