ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بەڕێوەبچێت و تیایدا پەسەندكردنی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ یەكلابكرێتەوە.

تائێستا 45 ماددەی پەیڕەو لە كۆی 65 ماددە پەسەندكراون و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەو 20 ماددەیە یەكلابكرێنەوە و هەڵبژاردنیش بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەنجامبدرێت.

پێشتر زیاد جەبار، ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، دەمانەوێت پەیڕەوێكی زۆرباشمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەبێت بۆیە گفتوگۆكان لەسەر ماددەكانی نێو پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بەردەوامە.

كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلول بە ئامادەبوونی 600 ئەندام دەستیپێكرد و تا ئەمڕۆ درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share