سەعدی پیرە: سەرۆكی یەكێتی هەموو شتێك بە راوێژ دەكات

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، سەرۆكی یەكێتی هەموو شتێك بە راوێژ دەكات و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی جێبەجێدەكات.

راشیگەیاند، 20 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ماوە كە چاوەڕواندەكرێت سبەی پەسەندبكرێن و دەنگ لەسەر ماددەكان بدرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆنگرەكانی پێشتر زیاتر لە 10 رۆژی خایاندووە و ئەم كۆنگرەیە كە پێنج رۆژی پێدەچێت بە بەراورد بە كۆنگرەكانی پێشتریش گفتوگۆی زیاتری تێدا کراوە لە هەمانكاتدا كارەكانی كۆنگرە بە باشی بەڕێوەدەچن.

بابەتی پێشتر

رەوەند مەلامەحمود: یەكێتی لە كەركوك بووەتە سیمبولێك بۆ بەرگریكردن لە كەركوك و دانیشتووانەكەی

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share