رەوەند مەلامەحمود: یەكێتی لە كەركوك بووەتە سیمبولێك بۆ بەرگریكردن لە كەركوك و دانیشتووانەكەی

رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، هەموو ئەو ئاوەدانییەی لە كەركوك كراوە پێشتر سەرۆك مام جەلال خۆی سەرپەرشتی دەكرد و لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا سەرۆك مام جەلال سەردانی كەركوكی دەكرد و هەموو ئەمانەش وایكردووە كە یەكێتی لە كەركوك بووەتە سیمبولێك بۆ بەرگریكردن لە كەركوك و دانیشتووانەكەی.

راشیگەیاند، لە كەركوك 14 حزبی سیاسی كورد، 13حزبی توركمانی، 16 حزبی عەرەبی و 5 حزبی كلد و ئاشوورییەكان هەن، یەكێتی هەمیشە خۆی كردووەتە قوربانی بۆ كەركوك و دانیشتووانەکەی.
رەوەند مەلا مەحمود باسی لەوەش كرد، دوای كۆنگرە خۆمان ئامادەدەكەین و رێكخستنەكان لە كەركوك یەكدەخەینەوە و وەك یەكێتی لە كەركوك هەمیشە هەوڵدەدەین دەنگ و سەنگی نەتەوەكەمان بپارێزین و هاوڵاتییانی كەركوك هەمیشە چاوەیان لە هەنگاوەكانی یەكێتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share