وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت، تائێستا لیژنەی پەیڕەو كارەكانی خۆی تەواونەكردووە و دەشڵێت، “هەر دەق و پڕۆژەیەكیش لە ماڵپەر و كەناڵە فەرمییەكانی یەكێتی بڵاونەبێتەوە دوورە لە راستییەوە”.
تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایگەیاند، تائێستا لیژنەی پەیڕەو كارەكانی خۆی تەواونەكردووە و سبەینێش گفتوگۆكانی بەردەوام دەكات و وتیشی، “هەر دەق و پڕۆژەیەكیش لە ماڵپەر و كەناڵە فەرمییەكانی یەكێتی بڵاونەبێتەوە دوورە لە راستییەوە”.
ئەمڕۆ دووەم رۆژی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی كۆتاییهات و بڕیارە سبەی گفتوگۆ لەسەر سێ ئەنجومەنە پێشنیازكراوەكەی یەكێتی بكرێت.