وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: سبەینێ دەنگ لەسەر ئەنجومەنەکان دەدرێت

وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، “سبەینێ دەنگ لەسەر ئەنجومەنەکان دەدرێت و تەنها دوو راپۆرتیش ماوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت”.

تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ لیژنەکان کارەکانی خۆیان جێبەجێکرد و هەموو راپۆرتەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، تەنها راپۆرتی پەیڕەوی ناوخۆ و پێشمەرگە دێرینەکان ماوە و سبەینێ ئەوانیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دەنگ لەسەر هەر سێ ئەنجومەنەکە دەدرێت و یەک سەرۆکیان دەبێت کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە لەگەڵ سکرتێرەکانیان”.

دەشڵێت، “کارکردن لەسەر کۆی پڕۆسەکە کە پەیوەندی بە پەیڕەوی ناوخۆوە هەیە ماددە بە ماددە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share