یانەى ڕیاڵ مەدرید لە قەیرانێکی گەورەدایە و ڕۆژ بە رۆژ یاریزانە پێکراوەکانی زیاد دەکەن.
لە یارییەکەى لاس پالماس، ئالاباى بەرگریکار توشی پێکان هات و یاریگاى جێهێشت.
لە کۆتاییەکانی یارییەکەشدا ڕۆدیگێر بەهەمان شێوە هەستی بە ئازاری ڕانی کردووە
ئێستا ئەنچیلۆتی تەنها ناچۆی هەیە لە دڵی بەرگرییدا و چاوەڕێی چاکبونەوەى ڕۆدیگێر دەکات بۆ ئەوەى بەرامبەر جیرۆنا یاریی پێبکات
لەهەفتەى داهاتوودا ڕیاڵ دەبێتە میوانی جیرۆناى پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا و ڕکابەری لەسەر وەرگرتنەوەى پێشەنگ دەکات.