ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرێت.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، “کارەکانی کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی زۆر باش بەڕێوەچوون، ئێوارە کاتژمێر 5:00 دووبارە دەستپێدەکاتەوە، ئەگەر هەیە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرێت”.