بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات.
مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک نەبۆتەوە و هەست بە ئازاری ماسولکەکانی دەکات
ئینتەرمەیامی یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوەى هەیە و یارییەکەش پینجشەممە بەڕێوەدەچێت
تا ئێستا چانسی بەشداریکردنی مێسی بەشێوەیەکی سەرەکی زۆر کەمە
ئەگەر هەیە تایمی دووەم لە حاڵەتی پێویستیدا بەشداری پێبکرێت.