کۆمپانیای Statista ی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئامارەکان، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کردووە کە کەمترین رێژەی مردنیان هەیە بەراورد بە وڵاتانی دیکە.
بەپێی ریزبەندییەکە قەتەر لە پلەی یەکەمدایە و لە هەر هەزار کەسێک، کەسێک دەمرێت، لەدوای ئەویش ئیمارات دێت لە هەر هەزار کەسێک دووانیان دەمرن و وڵاتی بەحرەینیش بەهەمان ژمارە لە پلەی سێیەم دێت.
سعودیە لە هەر هەزار کەسێکی سێ کەسی دەمرن، کوەیت و ماڵدیڤیش بە هەمان ژمارە، لەدوای ئەوانیش سەڵتەنەی عومان و ئوردن و ئەندۆرا و جەزائیر دێن.