سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان دەکات.
نووسینگەی میدیایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە سەرۆک وەزیرانی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕێکخراوە.