شارەوانیی سلێمانی رێكاریی یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو ئامێرانەی كە چیمەنتۆ دەگوازنەوە (خەباتەی مەركەزی) هۆشداری بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەدات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە بەشێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەكاتی گواستنەوەی چیمەنتۆدا پابەندی شێوازی كارەكانیان نابن و بەشێك لە چیمەنتۆكانیان لەناو شەقامە سەرەكییەكاندا دەڕژن و شەقامەكە دەشێوێنن و دەبنە گرفت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان كە زۆرجار مەترسی ڕووداوی لێدەكەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ هەینی لەشەقامی سەرەكی قوولەرەیسی بەهۆی رژانی چیمەنتۆوە لەلایەن یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی چیمەنتۆوە، گرفت بۆ هاتووچۆ دروستبوو و پاش پشووەكانی جەژن مانگی رەمەزانی پیرۆز رێكاریی یاسایی بەرانبەر ئۆتۆمبێلەكە و كۆمپانیاكەش دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share