ئەو شوانکارەیەی مانگی رابردوو لە گوندی نەوێی بناری سورێن گورگ پەلاماریدا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، حسێن حەمەی شەمە ئەو هاوڵاتییەی مانگی رابردوو لە گوندی نەوێی بناری سوورێن گورگ پەلاماری دابوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
هاوڵاتییەکە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵان دەبوو، کاری بەخێوکردنی ئاژەڵی دەکرد و بەهۆی پەلاماردانی گورگەکەوە بەشێكی زۆری جەستەی بە سەختی برینداربووبوو.