پێکانی دی یۆنگ قورسە و لانی کەم دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.
لە یارییەکەى بەرشلۆنە بەرامبەر سێلتافیگۆ، دی یۆنگ بە ناچاری لە یاریگا چووە دەرەوە.
تیمی پزیشکی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامداوە و گەشبین نین بەڵام ماوەى دوورکەوتنەوەکەیان ئاشکرانەکردووە
ڕۆژنامەکان دەڵێن لانی کەم دوو مانگ لە یاریی کردن دووردەکەوێتەوە
بەوەش دی یۆنگ لە نۆ یاریی داهاتووی یانەى بەرشلۆنە بەشداری ناکات.