وادەی دابەشكردنی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكراكرا

دوای گەیشتنی پارەی گەنمی جوتیاران بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای بەدواداچوون پێیان راگەیاندووە كە لە سبەینێوە چەكی پارەی گەنمی جوتیاران لە سەرجەم سایلۆكان دابەشدەكرێت.

رۆژی هەینی وەزارەتی بازرگانی بڵاویکردەوە، کۆی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقییە، لەو بڕە پارەیە، تاوەکو ئێستا، 233 ملیار دیناری نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بڕی 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقی لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە و لە ئایندەدا ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەغداد 250 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد

بابەتی دواتر

لە مانگی رابردوودا رێژەی هەڵاوسان لە عێراق زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیكای پزیشكان: كەسێك دەستدرێژیكردووەتەسەر نەخۆشێك و هەڵەدنی ئامادەنەبووە ناوەكەی ئاشكرابكات

سەندیكای پزیشكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنەیەك لەسەر قسەكانی ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان پێكهێندرا و دەركەوتووە پزیشكێك…
Total
0
Share